١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:١٨
ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی عەبادی و بارزانی لە بەغدا

سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ ئۆپەراسیۆنیکی گرنگە و بە هەوڵ و تێکۆشانی هێزە شەڕکەرەکان و حەشدی شەعدی بەمزوانە دەستپێدەکات.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :  و بە گێڕانەوە لە هەوەاڵدەریی "المعلومە" نووسینگەی حەیدەر عەبادی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاندووە: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی بەرفروان لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ئامادەبوونی هەندێ لە سەرکردەی پارتە سیاسیەکان و هەندێ لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی و نوێنەرانی پەرلەمان ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ ئۆپەراسیۆنێکی گرنگ و چارەنووسسازە و بەمزوانە بە هەوڵ و تێکۆشانی سەربازانی سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی، هێزی هۆزەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و سەرکەوتن لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەر وەکوو سەرکەوتنەکانی شرگات، گەیارە و فەلووجە بەدیدێت و ژمارەیەکی زۆر گوند و شار ڕزگا دەکرێن و ئەمە باباتەش توانا و لێهاتوویی سەربازانی بوێر و چاونەترسی عێراقی دەسەلمێنێت.
لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە حەیدەر عەبادی وێڕای ئاماەژدان بەوەی کە ئەمساڵ ساڵی ڕزگارکردنی هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی عێراق دەبێت جەختی لەسەر ڕووبەڕووبەوونەوەی هەموو عێراقییەکان بە ئیرادە و وردەیەکی پۆڵایین و هەروەها پاراستنی یەکێتی و تەبایی هێزە چەکدارەکانی وڵات لەو کێشانەدا کە عێراق تێی کەوتووە کردەوەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیێندراوەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش نابێت تەنیا بەرەنگاربوونەوە بۆ گرتنەوەی خاکی عێراق بێت، بەڵکوو دەبێت هەوڵ بۆ ئازاد کردنی خەڵک لە کار و کردەوە قێزەونەکانی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پێش هەموو ئەرکەکانی دیکەوە بێت، جەختی لەسەر خواست و پێخۆش بوونی خۆی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە بە وتەی ئەو زۆر درێژەی کێشاوە کردەوە.
ئەم ڕاگەیێندراوە هەروەها دەڵێت: عەبادی وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە سەرچاوەی سروشتی و نەوت و گاز هی هەموو خەڵکی عێراقە، جەختی لەسەر بەردەوامیدان بە چاوپێکەوتن لە نێوان بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
بەپێی ئەم لێدوانە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوەیدا ڕایگەیاندووە: ئێمە ئەمڕۆ هاتووین بۆ ئێرە تا جەخت لەسەر یارمەتی و پشتیوانی خۆمان بۆ حەیدەر عەبادی و حکوومەتەکەی و هەروەها هەوڵەکانی هاوپەیوەند بە ڕزگار کردنەوەی خاکی ئەم وڵاتە و ڕووبەڕووبوونەوەوی کێشەکانی بەردەم بەغدا لەوانە قەیرانی دارایی و ئاوارەکان بکەینەوە.
بارزانی جەختی لەسەر پاڵپشتی خۆی بۆ داخوازییەکانی عەبادی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە لە عێراق لەپێناو بەرژەوەندی ئەم وڵاتەدا کردەوە....

کۆتایی کورتە نامە/310